هەواڵ
بەبڕیاری بارزانی گۆڕانکاریی لەوەزارەتی پێشمەرگەدا کرا..بزانە کێ دورخرایەوە
دوای بڕیارەکانی پارتی بۆ گۆڕانکاریی لەپۆستە حکومیی و حزبیەکانی خۆیدا، لەناو وەزارەتی پێشمەرگەش ئاڵوگۆڕی لەپۆستێکی باڵادا ئەنجامداو ئەنوەری حاجی عوسمان لەو وەزارەتە دورخرایەوەو ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیی خرایە شوێنی.


بەگوێرەی چەند زانیاریەک کە دەست SNN کەوتون، پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریداوە گۆڕانکاریی لەپۆستی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمدا بکات و ئەندامێکی سەرکردایەتی خۆیشی لەو پۆستەدا دادەنێت.

لەزانیاریەکاندا ھاتوە، پێشتر ئەنوەر حاجی عوسمان بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بوو، بەڵام لەسەر ڕەزامەندی و بەبڕیاری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، سەربەست لەزگین بەرپرسی میحوەری شنگال و ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبە لەشوێنەکەی دەستبەکاربوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ ئاشکراکرا، ھەر لەسەر فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، بڕیاردراوە فەریق شیروان عەبدولڕەحمان لەفەرماندەیی یەکەی ٨٠ی پێشمەرگە لابدرێت و نەجات عەلی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و فەرماندەی میحوەری مەخمور لەشوێنەکەی دابنرێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  8 مانگ پێشتر - Apr 19 2017 12:03PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.