هەواڵ
پارتی: حکومەت سیستمی پاشەکەوت ناھێڵێت
ئەندامێکی فراکسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی کوردستان باسی زیادبوونی داھاتی ھەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت: حکومەت دەتوانێت پێداچوونەوە بەپاشەکەوتی موچەدا بکات، دەشڵێت: ئەگەر توانای حکومەت باشتر بێت، سیستمی پاشەکەوت ناھێڵێت.

بەیار دۆسکی پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و وزە لەپەرلەمانی کوردستان، بە SNNی راگەیاند: بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە، داھاتی حکومەتی ھەرێم بەجۆرێک زیادبووە کە دەتوانێت پێداچوونەوە بەسیستمی پاشەکەوتی موچە بکات و پارەی پڕۆژەکان و بەڵێندەرانیش بدات، کە دواکەوتووە.
وتیشی: "ئەگەر حکومەت توانای دارایی باشتر بێت، پێموایە ھەنگاو بۆ باشکردنی بژێوی ھاووڵاتیان دەدات و سیستمی پاشەکەوتی موچەش ناھێڵێت".
سەبارەت بەڕێژەی زیادبوونی داھاتی ھەرێم، بەیار دۆسکی وتی: "پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی نەکردووە، تاوەکو داتاو زانیارییمان لەسەر داھاتی ھەرێم دەستبکەوێت، لەڕاگەیاندنەکانیشەوە بیستومانە حکومەتی ھەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەی چاککردنی باری دارایی و پێداچوونەوە بەسیستمی دارایی و ئابووری ھەرێم دەرکردووە".
لێدوانی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لەکاتێکدایە، حکومەتی ھەرێم کە چەند مانگێکە داھاتی ھەناردەی نەوتی ئاشکرا نەکردووەو لە بەڵێنەکەشی بۆ دەستکاریکردنی پاشەکەوتی موچە پەشیمان بۆتەوە، کە پێشتر بەڵێنیدابوو لەگەڵ موچەی مانگی ئاداری ئەمساڵ، رێژەی پاشەکەوت کەمبکاتەوە.



SNN:

شاھۆ خوارەحم

  2 مانگ پێشتر - Apr 18 2017 6:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.