هەواڵ
بەبڕیاری بارزانی ئاڵوگۆڕ لەپۆستێکی باڵای سەربازیدا دەکرێت
لەسەر بڕیاری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڕانکاریی لەپۆستێکی باڵای سەربازی سەر بەو حزبەدا دەکرێت و ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی لەو پۆستە باڵایەدا دەستبەرکاردەبێت.


بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی تایبەت دەست SNN کەوتون، پارتی دیموکراتی کوردستان فەرماندەی یەکەی ٨٠ی ھێزەکانی پێشمەرگە لەپۆستەکەی دوردەخاتەوەو لەشوێنی ئەو ئەندامێکی سەرکردایەتی خۆی لەو پۆستەدا دادەنێت.

لەزانیاریەکاندا باس لەوەشکراوە، لەسەر فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، بڕیاردراوە فەریق شیروان عەبدولڕەحمان لەفەرماندەیی یەکەی ٨٠ی پێشمەرگە لابدرێت و نەجات عەلی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و فەرماندەی میحوەری مەخمور لەشوێنەکەی دابنرێت.

ھاوکات ھەر بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتون، لەئێستادا ئەو ئاڵوگۆڕە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەفەرمیی ڕانەگەیەنراوە.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Apr 18 2017 2:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.