هەواڵ
حکومەت فەرمانگەیەکی نوێی بۆ پاشەکەوتی موچە دامەزراند
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان فەرمانگەیەکی نوێ بەناوی(فەرمانگەی بەڕێوەبردنی قەرز و پابەندییە داراییەکان) دادەمەزرێنێت و بەگوێرەی زانیارییەکانیش گشت زانیارییەکانی لەبارەی قەرزەکانی حکومەت و پارەی پاشەکەوتی موچەخۆران تێدا تۆماردەکرێت.


د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لەلێدوانێکدا رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دامەزراندنی(فەرمانگەی بەڕێوەبردنی قەرز و پابەندییە داراییەکان)دا، بۆ تۆمارکردنی زانیاری لەبارەی قەرزی گشتی لەدەوڵەت و بانکەکان، پابەندییە داراییەکانی دیکەی وەک پارەی پاشەکەوتی موچەخۆران و شایستە داراییەکانی کۆمپانیا و بەڵێندەران و پارەی پێشەکی فرۆشی نەوت و چۆنییەتی رێکخستن و بەڕێوەبردنیان بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵانە.

وتیشی"ھەنگاوێکی باشە بۆ زانینی راستی قەرز و پابەندییەکان، بەتایبەتیش پارەی پاشەکەوتی موچەخۆران و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی بۆدانەوەی کەمافێکی یاسایی موچەخۆرانە".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  8 مانگ پێشتر - Apr 17 2017 1:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.