هەواڵ
سزایەکی نوێ بۆ شۆفێران زیاد دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێم، روونکردنەوە لەسەر بڕیارەکەی ھاتوچۆی سلێمانی، بە پەیڕەوکردنی سیستمی تاک و جوت بۆ ھاتوچۆی ئۆتۆمبیل لەو شارە دەدات، وتەبیچژی ھاتوچۆی سلێمانیش بڕی غەرامەی سەر شۆفێران لەکاتی سەرپێچیکردنی بڕیارەکە ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ ١٦ی نیسانی ٢٠١٧، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی، بڕیاریدا سیستمی تاک و جووت بۆ چوونە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ژمارەیەک شەقامی ئەو شارە پەیڕەو بکات.

لەوبارەیەشەوە، لیوا ڕزگار عەلی بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: ئاگاداری بڕیارەکە نیم، بەڵام لەدەسەڵاتی خۆیان و لیژنەی ئەمنی پارێزگایە ھەر شتێک بۆ ڕەوشی ڕێگەوبان ئەنجامبدەن، بۆ ماوەیەکیش کە کاتەکەی دیارینەکراوە.

وتیشی:" لیژنەی ئەمنی بەپێی پێویستی شارەکە، دەتوانێت بڕیارەکە دەربکات".

لەلای خۆیشیەوە، لیوا عەبدولقادر عەزیز جێگری بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم بۆ کاروباری ھونەری، بۆ SNNی ڕونکردەوە کە بڕیاری جێبەجێکردنی سیستمی تاک و جووت بۆ ئۆتۆمبێل لەنێو پارێزگاکان، لەدەسەڵاتی پارێزگارەکاندایە نەک بەڕێوەبەرایەتییەکان.

بێ ئاگایی خۆیشی لەبڕیارەکەی ھاتوچۆی سلێمانی دەربڕی و وتی:" تا ئێستا لەدوای ڕاپەڕینەوە ھیچ بڕیارێکی لەو جۆرە دەرنەچووە".

ھاوکات، کاروان محەمەد وتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەدەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆیە بۆ ڕێکخستنی ڕەوشی ھاتوچۆ بڕیاری تاک و جوت پەیڕەو بکات، بڕیارەکەش تەنھا چەند شەقامێکی ناو شار دەگرێتەوە، کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی لۆدو قەرەباڵغییە لەسەر شەقامەکان.

وتیشی:"لەئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی ھێمای ئاگادارکردنەوەین، تا شۆفێرانی لێ ئاگادار بکرێتەوە، بەپێی ڕێنمایی سەرپێچیکردنیش، شۆفێران بەبڕی ٣٠ ھەزار دینار سزادەدرێن و لەسەرەتای ئەو شەقامانەش مەفرەزەی تایبەتی ھاتوچۆ جێگیر دەکرێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Apr 16 2017 7:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.