هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆ ڕونکردنەوەیەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە..ئەمڕۆ دەستپێدەکات
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم لەبارەی کردنەوەی خول و مەرجەکانی بەشداریکردن  بۆ دەرچوانی زانکۆو پەیمانگەکان ڕونکردنەوە دەدات، ڕاوێژکارێکی ئەو وەزارەتەش ڕایدەگەیەنێت، "بۆ کەسوکاری شەھیدان ڕەچاوی نمرە ناکرێت".


ئەمڕۆ ١٦ی نیسانی ٢٠١٧ وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم خولی مەشق و ڕاھێنانی بۆ دەرچوانی زانکۆ ڕاگەیاند، بەمەبەستی دامەزراندنیان لەسەر میلاکی وەزارەتەکە،  کە ٣٠٠ کەس لەخولەکە سودمەنددەبن.

لەبارەی مەرجی وەرگرتنی دەرچوان بۆ ئەو خولە لیوا بەختیار بابان ڕاوێژکاری سەربازی لەوەزارەتی ناوخۆ بەSNNی ڕاگەیاند، "خولەکان بۆ دەرچوانی زانکۆو ئامادەی زانستی و وێژەییە".

سەبارەت بەوەش ئاخۆ ئەو خولە ڕێپێدراوانی یەک ناگرێتەوە کە ئێستا میلاکی ناوخۆن، لیوا بەختیار وتی:"بەھیچ شێوەیەک ڕێپێدراوی یەک لەدەرچوانی زانکۆو پەیمانگەکان لەئێستادا ناتوانن بەشداری لەخولەکەدا بکەن، بەڵام بۆ داھاتوو خولی تایبەتیان بۆ دەکرێتەوە".

ئەوەشی ڕونکردەوە، ڕێگەپێدراوی یەک (مفەوەزی یەک) خۆیان دامەزرێنراون و موچەیەکیان ھەیە، "بەڵام لەھەرێم  نزیکەی حەوت ملیۆن کورد لەھەرێمدا دەژین مافی خۆیانە دەرچوەکانیان دابمەزرێن، بەو ھۆیەوە خولەکە تەنھا بۆ ئەو دەرچوانەیە کە تائێستا دانەمەزراون".

سەبارەت بەو مەرجانەشی کە دەبێت ئەوکەسانەی وەردەگیرێن ھەیانبێت، بەرپرسە باڵاکەی وەزارەتی ناوخۆ وتی:"دەبێت کەسەکە دەرچوی یەکێک لەبەشەکانی زانستی یان وێژەیی بێت، نمرەکەشی لە٦٠% کەمتر نەبێت، درێژی باڵای لە١٧٠سم کەمتر نەبێت، بەڵام بۆ کەسوکاری شەھیدان ھەندێک لەمەرجەکان بەتایبەت مەرجی نمرە لەبەرچاو ناگیرێت، تەنھا ٣٠٠ کەسیش سودمەنددەبن".

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک بکە


SNN:

شادان حەسەن

  6 مانگ پێشتر - Apr 16 2017 10:52AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.