هەواڵ
بارزانی لەبارەی دەستکاریکردنی پاشەکەوتی موچە دڵنیایی دەدات
دووشەممەی داھاتوو ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیش رایدەگەیەنێت: لە کۆبوونەوەکەدا داوای پێداچوونەوە بەپاشەکەوتی موچە دەکەین و نێچیرڤان بارزانیش دڵنیایی داوە کە پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت.

محەمەد ھاودیانی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم بە SNNی راگەیاند:" ھەرچەندە پرسی موچەو پێداچوونەوە بە رێژەی پاشەکەوت لەبەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا نییە، بەڵام بەدڵنیاییەوە داوای پێداچوونەوە بەپاشەکەوتی موچە دەکەین و لەزۆربەی کۆبوونەوەکانیشدا وەزیرەکان ئەو داواکارییەیان ھەبووە".

وتیشی: " لەدانیشتنی رابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم جۆرێک لەدڵنیایی دا کە پێداچوونەوە بەپاشەکەوتی موچەدا دەکرێت، بەڵام کاتەکەی دیارینەکرد".

سەبارەت بەپڕۆژە یان پێشنیازیان لەبارەی پاشەکەوتی موچەوە، دەڵێت: "ئاگاداری بارودۆخی ژیانی خەڵکین و بەردەوام و لەداھاتووشدا داکۆکیان لێدەکەین، بەڵام پێویستە وەزارەتی دارایی پڕۆژەیەک بۆ پێداچوونەوە بەموچە ئامادە بکات، چونکە ھەر وەزارەتێک پەیوەندیدارە بەئیشوکاری وەزارەتەکەی خۆیەوە، ئێمە تەنھا داواکاری یان پێشنیازمان دەبێت".

بڕیارە رۆژی دووشەممە ١٧ی نیسان، سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، لەکۆبوونەوەکەدا چوار تەوەر باس دەکرێت ئەوانیش: "خوێندنەوەی راپۆرتی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی رێکخستن و ھاوکاریی بۆ زەمالەی خوێندن، خستنەڕووی رێنمایی تاپۆکردنی سنووری گوندەکان کە کەوتوونەتە ناو ماستەرپلانی شارەوانییەکانەوە، گفتوگۆکردن لەسەر راپۆرتێک دەربارەی ژینگەو گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازێک بۆ دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتییەک بۆ بەڕێوبەربردنی قەرزە گشتییەکان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە".


SNN:

شاھۆ خوارەحم

  6 مانگ پێشتر - Apr 15 2017 8:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.