هەواڵ
دامەزراندن لەوەزارەتی ناوخۆ دەستپێدەکاتەوە
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم خولی ئەفسەری بۆ دەرچووانی زانکۆو ئامادەییەکان دەکاتەوەو ڕاوێژکارێکی سەربازیی ئەو وەزارەتەش، وردەکاریی کردنەوەی خولەکە ئاشکرادەکات و ڕاشیدەگەیەنێت: ئامانج لێی زیادکردنی میلاکی وەزارەتی ناوخۆیە.

لیوا بەختیار بابان، ڕاوێژکاری سەربازی لەوەزارەتی ناوخۆ، بە SNNی ڕاگەیاند: سبەینێ یەکشەممە، کردنەوەی دوو خول لەھەولێر ڕادەگەیەندرێت، کە یەکەمیان بۆ دەرچووانی زانکۆیەو دووەمیشیان بۆ دەرچووانی بەشی وێژەیی ئامادەییە.

وتیشی:" ٢٠٠ خوێندکاری ئامادەیی لەکۆلێژی پۆلیسی ھەولێر وەردەگرێن و بۆماوەی سێ ساڵ خول دەبینن، ١٠٠ کەسیش لەدەرچووانی زانکۆ لەپسپۆڕییە پێویستەکان وەردەگیرێن و دوای تەواوکردنی ئەو خولانەش، پلەی ئەفسەریان پێدەدرێت".

بەوتەی ئەو ڕاوێژکارەی وەزارەتی ناوخۆ، قۆناغی یەکەمی کردنەوەی خولەکان لەھەولێر دەبێت و دەشڵێت:" لەھەموو ھەرێمی کوردستانەوە دەچووانی ئامادەیی و کۆلێژەکان دەتوانن بەشداری بکەن".

ھەر لەوبارەیەشەوە، لیوا سەعید محەمەد ڕاوێژکاری سەربازی لەوەزارەتی ناوخۆ، بە SNNی ڕاگەیاند: خولەکان بۆ ئامادەکردنی ئەفسەرانە، بڕیارەکەش بەو جۆرەیە کە دوو خول لەھەولێرو دوو خولیش لەسلێمانی بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا کاتەکەی دیارینەکراوە.

وتیشی:" ئامانج لەکردنەوەی ئەو خولانە بۆ زیادکردنی میلاکاتە لەوەزارەتی ناوخۆ، چونکە کێشەی میلاکاتمان ھەیە، بۆیە خولەکان ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە پێشتر دامەزراون، بەڵکو خوێندکاری دەرەوەی مەسلەک وەردەگیرێن".

وتیشی:" لەدەرچوانی کۆلێژنەکان زیاتر پسپۆڕییەکانی، ئیدارە، ژمێریاری، کیمیا، فیزیا دەگرێتەوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Apr 15 2017 7:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: Info@snnc.co
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.