هەواڵ
خشتەی موچە بڵاوکرایەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم خشتەی موچەی مانگی شوباتی ڕاگەیاند، بەگوێرەی خشتەکەش کۆی وەزارەت و دەستەکان جگە لەخانەنشینی سەربازی و مەدەنی لەماوەی بیست ڕۆژدا موچەیان پێدەدرێت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری کە وێنەیەکی بۆ SNN  نێردراوە تییدا خشتەی  موچەی سەرجەم وەزارەتەکان و شەھید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی کەم ئەندامان بڵاوکراوەتەوە کە لە سبەینێ ١٠ی نیسان دەست بەدابەشکردنی موچەکانیان دەکرێت.

بەگوێرەی خشتەکەش  -ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ١٠ /٤ /٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

٢-ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری ١١ و١٢ /٤ /٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی یەکەکانی (٨٠ و ٧٠) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

٣-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ١٣ /٤ /٢٠١٧، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی ٢ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

٤-ڕۆژی شەممە بەرواری ١٥ /٤ /٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت.

٥-ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ١٦ /٤ /٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.

٦-ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ١٧ /٤ /٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت.

٧-ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٨ /٤ /٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) و وەزارەتی دارایی و ئابووری و دەزگای مین دابەش دەکرێت.

٨-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠ /٤ /٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.

٩-ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٣ /٤ /٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.

١٠-ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٤ /٤ /٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پلان دانان و وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن دابەش دەکرێت.

١١-ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٥ /٤ /٢٠١٧، مووچەی (کەم ئەندامان)و مووچەی مانگی ٢ی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن دابەش دەکرێت.

١٢-ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٦ /٤ /٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی  وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی،  وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان دابەشدەکرێت.

١٣-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٧ /٤ /٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو دابەش دەکرێت.

١٤-ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٣٠ /٤ /٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

- وەزارەتی داد

- ئەنجومەنی دادوەری

- سەرۆکایەتی ھەرێم

- سەرۆکایەتی پەرلەمان

- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران


SNN:

بەشی ھەواڵ

  6 مانگ پێشتر - Apr 9 2017 1:26PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.