هەواڵ
وادەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرادەکرێت
ھەرچەندە تائێستا وەزارەتی دارایی بەڕەسمی وادەی دەستپێکردنەوەی موچەی مانگی شوباتی (مانگی دوو)ی ڕانەگەیاندوە، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەکان لەھەفتەی داھاتوەوە دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەکات.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی پێشمەرگەوە بەSNN دراوە، وەک وەزارەت ئامادەکاریان بۆ دەستپێکردنەوەی موچەی مانگی شوبات کردوە، بەڵام تائێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادارنەکراونەتەوە لیستی ناوەکانیان بۆبنێرن.

لەزانیاریەکاندا ھاتوە ((بەھۆی کۆتاییھاتنی موچەی مانگی کانونی دوەم (مانگی یەک)ەوە، چاوەڕواندەکرێت ھەفتەی داھاتوو، وەزارەتی دارایی، وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداربکاتەوە بۆ وردبینکردن لەلیستی ناوەکان و ڕەزامەندی نیشاندان بۆ خەرجکردنی موچەکانیان)).

لەبەشێکی تری زانیاریەکاندا تەئکیدکراوەتەوە لەسەرئەوەی، ھەفتەی داھاتوو دەست بەدابەشکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، بەڵام تائێستا بەشێوەی ڕەسمیی ئاگادارنەکراوەتەوە.


SNN:

شادان حەسەن

  7 مانگ پێشتر - Apr 6 2017 11:25AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.