هەواڵ
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی ھەرێم ئاشکرایدەکات، بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشوھەوا پێشبینیدەکرێت لەئێوارەی ئەمڕۆوە  پلەکانی گەرما نزمبونەوە بەخۆیانەوە ببینن و لەناوچە شاخاویەکانیش نمە باران دەستپێبکات.

بژار ئەکرەم بەرپرسی بەشی پێشبینیەکان لەبەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی ھەرێم بەSNNی ڕِاگەیاند، "بەگوێرەی پێشبینیەکان، پلەکانی گەرما بەنزمی دەمێننەوەو ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەناوچە شاخاویەکانیش ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە".

وتیشی:"کاریگەری شەپۆلی بارین بارین نییە، تەنھا ئەگەرێکی کەم بۆ بارینی نمە باران ھەیە لەناوچە شاخاویەکان".

لەلایەکی تریشەوە دارا حەسەن بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "لەدوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کاریگەری شەپۆلێکی لاواز لەدەریای سپی دێتە ناوچەکانمان و پێشبینیدەکرێت، بارانێکی کەم ببارێت، کاریگەری ئەو شەپۆلەش تا ڕۆژانی شەممەو یەکشەمەی داھاتوو دەمێنێتەوە".


SNN:

شادان حەسەن

  5 مانگ پێشتر - Apr 6 2017 11:14AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.