هەواڵ
خشتەی موچەی مانگی شوبات رادەگەیەنرێت
چاوەڕوان دەکرێت لەناوەڕواستی ھەفتەی داھاتوو خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات رابگەیەنرێت، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی داراییەوە دەست SNN کەوتووە، خشتەکە ھاوشێوەی مانگی رابردوو دەبێت و گۆڕانکاری تێدا ناکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییەکانی SNN لەوەزارەتی داراییەوە دەستیکەوتووە، تائێستا پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات رەوانەی وەزارەتی دارایی نەکراوە، بەڵام وەزارەت ئامادەکاری کردووە لەناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوودا خشتەیەکی نوێی موچە رابگەیەنێت.

ھەر بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی لەبەرنامەیەدا لەڕۆژانی (١٠ بۆ ١٢)ی نیسان دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی بکات.

SNN ئەوەشی زانیوە، تائێستا ھیچ بڕیارێک نییە گۆڕانکاری لەریزبەندی دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکاندا بکرێت و خشتەکە ھاوشێوەی مانگی رابردوو دەبێت.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

  7 مانگ پێشتر - Apr 4 2017 9:50AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.