هەواڵ
حکومەت ھەواڵێکی خۆش بەفەرمانبەرانی دەدات..لەبارەی موچەوەیە
حکومەتی ھەرێمی کوردستان زانیاریەکی گرنگ لەبارەی داھاتی ھەرێمەوە ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، داھات زیادیکردوەو خەرجیەکانیش کەمیکردوە، لەبارەی ئەگەری گۆڕانکاریی لەموچەی فەرمانبەرانیش ڕونکردنەوە دەدات.

د.ئاراس خۆشناو سەرۆکی سەنتەری زانیاریی و لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی لەئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "بەھۆی چاکسازییەکانی حکومەت لەبواری دارایی و ئابوری و پێداچونەوە بەسیستمی باج و گومرگ، داھاتەکان بەتایبەتی خەرجییەکانی ناوخۆ بەبێ داھاتی نەوت بەڕێژەی لە٢٥% زیادیکردوە، لەبەرئەوەی حکومەت خەرجییە بەکاربەرەکانی کەمکردۆتەوە بەڕێژەی لە٣٠%".

سەبارەت بەوەش لەکاتێکدا داھات زیادیکردوە، ھیچ ئەگەرێک ھەیە بۆ گۆڕانکاریی لەموچەی فەرمانبەران، د.ئاراس ئاشکرایکرد، "ھەوڵەکانی حکومەت بەتایبەتی بۆ دوای نیوەی ساڵی ٢٠١٧ ئەوەیە پێداچونەوە بکات بەسیستمی موچەی فەرمانبەراندا، چونکە ئەولەویەتی حکومەت ئەوەیە پێداچونەوەو قەرەبوی فەرمانبەران و زیانلێکەوتوان بکاتەوە".

پێشتریش د. ئاراس لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی فەرمانبەران کە لای حکومەت پاشەکەوتکراوە وتبوی:"بەدوو ڕێگە دەتوانرێت ئەو پرسە چارەسەربکرێت، یەکەم سەرجەم فەرمانبەران حسابێکی بانکیان بۆ بکرێتەوەو سەرجەم پارەکانیان بخرێتە ناو ئەو حسابەوە، پاشەکەوتی چوار مانگی ٢٠١٥و موچەی مانگەکانی ٢٠١٦ بکرێتە یەک حیساب".

ڕێگەی دوەمیش بەبڕوای سەرۆکی سەنتەرەکەی ئەنجومەنی وەزیران، ئەوەیە کە سەرجەم ئەو ڕسوماتانەی حکومەت لەلای خەڵک ھەیە، وەک پارەی کامێرای چاودێری و پارەی ئاوو کارەباو باج و خانوبەرەو سەرجەم ڕسوماتەکانی دیکە، لەپاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران وەربگیرێت.

ئەوەشی ڕاگەیاند، بڕیارە حکومەت لەمساڵدا پێداچونەوە بەکۆی پرسە داراییەکاندا بکات و شێوازێکی دیکە بۆ گۆڕانکاریی لەموچەی فەرمانبەراندا دەبینێتەوە، ئینجا پاشەکەوت کەمدەکاتەوە واتە شێوازێکی دیکە دەدۆزێتەوە، گرنگ ئەوەیە گۆڕانکاری بەسەر موچەدا دێت.



SNN:

ھێرۆ یاسین

  7 مانگ پێشتر - Mar 31 2017 3:17PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.