هەواڵ
موچەی دوو مانگ بەسەریەکەوە دەدرێتە فەرمانبەرانی گرێبەست
وەزارەتی دارایی ھەرێم رەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی دەربڕی و ئەمڕۆش نوسراوی تایبەت بەو فەرمانبەرە گرێبەستانە لەوەزارەتی داراییەوە رەوانەی وەزارەتی شارەوانی کراوە.

ئەندازیار بەھادین ئیبراھیم بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی  لەلێدوانێکی تایبەتدا بەSNNی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە دەربڕیوە کە لەسنوری شارەوانیەکانی سلێمانیدا بەشێوەی گرێبەست خزمەتیان کردووە.

روونیشکردەوە  ھەر ئەمڕۆش نوسراوی تایبەت بەنوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە لەوەزارەتی داراییەوە رەوانەی وەزارەتی شارەوانی کراوە.

ڕاشیگەیاند: بەپێی ناوەڕۆکی بڕیارەکەش  ھیچکام لەو فەرمانبەرانەی پێشتر بەشێوەی گرێبەست کاریان کردووە کەمنەکراوەتەوە و جگەلەوەش بڕیاردراوە موچەی دوو مانگیان بەسەریەکەوە بۆخەرجبکرێت، واتا موچەی مانگی کانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵ بەسەریەکەوە دەدرێتە ئەو فەرمانبەرانە و  وەزارەتی داراییش  رەزامەندی لەسەر ئەو داوایە دەربڕیوە.


SNN:

پێشکەوت عەبدوڵڵا

  7 مانگ پێشتر - Mar 29 2017 9:51PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.