هەواڵ
وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی دوو ئاشکرادەکرێت
دابەشکردنی موچەی کانونی دووەم، ڕۆژی چواری نیسان کۆتایی دێت و وەزارەتی دارایش ئاشکرایدەکات، لەسەرەتای ئەو مانگەدا خشتەیەکی نوێی موچە بۆ مانگی شوباتی ٢٠١٧ ڕادەگەیەنرێت، ھاوکات لەبارەی ئەگەری گۆڕانکاریی پاشەکەوتی موچەش رونکردنەوە دەدات.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند"لەدوای کۆتاییھاتنی دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی ھەرێم، لەڕۆژانی ھەشت تاوەکو ١٠ی نیسان، خشتەیەکی  نوێی دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران ئاشکرادەکرێت".

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ئاشکراشیکرد، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران، ئامادەکارییەکان لەوەزارەتی داراییەوە کۆتاییھاتوە.

سەبارەت بەئەگەری گۆڕانکاریی لەپاشەکەوتی موچەی فەرمانبەراندا، سەرچاوەکەی وەزارەتی ئەوەی رونکردەوە،"بەھۆی ئەوەی لیستی موچەی ئەم مانگە پێشتر ئامادەکاری بۆکراوە، لەبەرئەوە ناتوانرێت دەستکاری پاشەکەوت بکرێت و بەھەمانشێوەی مانگەکانی پێشوو موچەی مانگی شوباتیش دابەشدەکرێت".


SNN:

کاروان مەحمود

 مانگ پێشتر - Mar 29 2017 7:17PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.