هەواڵ
لەڕووداوێکدا گەنجێک گیانی لەدەستدا.. (وێنە ببینە)
لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەشاری ھەولێر گەنجێک گیانی لەدەستداو پۆلیسی ھاتوچۆش لەبارەی ڕووداوەکەوە زانیاری دەخاتەڕوو.


فازڵ حاجی وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی (دارەشەکران) نزیک پردی سەیدان شۆفێرێکی گەنج کە بەتەنھابوو دەیویست بچێت بۆ سەیران، بەخێراییەکی خەیاڵی ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت ئۆپترای لێخوڕی بوو، لەئەنجامیشدا کۆنتڕۆڵی لەدەستداو خۆی کێشا بەستونێکی کارەبا.

وتیشی:" لەئەنجامی ئەو ڕووداوە، دەستبەجێ شۆفێرە گەنجەکە گیانی لەدەستدا، بەھەوڵێکی زۆری خەڵک و ئەفسەرو کارمەندانی ھاتووچۆ توانرا لاشەکەی لەئۆتۆمبێلەکە بھێندرێتە دەرەوە".

وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر لەپەیامێکیشدا بۆ گەنجان دەڵێت: "گەنجان ئەوە کۆتایی تیژرۆییەکانە ، بۆیە تکایە ئەم رەفتارەو ئەم سەرپێچیە مەکەن.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  9 مانگ پێشتر - Mar 24 2017 3:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.