هەواڵ
تۆماری بایۆمەتری بۆ ئەم موچەخۆرانە درێژکرایەوە .. موچەکەیان دەبڕدرێت
وادەی تۆماری باۆمەتری بۆ موچەخۆران وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی درێژکرایەوە، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی کاریش رایدەگەیەنێت: وادەی تۆماری بایۆمەتری بۆ کەمئەندامان، خاوەن پێدوایستی تایبەت و چاودێری خێزان بۆ ٥ی نیسان درێژکراوەتەوە، دەشڵێت: ھەرکەسێک تا ئەو بەروارە تۆماری بایۆمەتری موچە نەکات، مافی وەرگرتنی موچەی نامێنێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی کە وێنەیەکی بۆ SNN نێردراوە، "لەلایەن وەزارەتی کارەوە، ئاگاداری سەرجەم کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێری خێزان کراوەتەوە، ئەوانەی بایۆمەتری موچەیان ئەنجامنەداوە، دەتوانن لەبەرواری ٢٠١٧/٣/٢٦ تاوەکو ٢٠١٧/٤/٥ سەردانی بەرێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی سنوری ناوچەی خۆیان بکەن، بۆ وەرگرتنی فۆرمی بایۆمەتری موچە"

ھەر لەڕاگەیەنراوەکەدا، داوا لەکەمئەندامان و خاوەن پێداویست تایبەت و چاودێری خێزان کراوە، "ئەوانەی تائێٍستا بایۆمەتری موچەیان نەکردووە، لەو ماوەیەدا خۆیان تۆمار بکەن، ئەگەرنا مافی وەرگرتن موچەیان نامێنێت".


SNN:

 مانگ پێشتر - Mar 20 2017 11:03PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: Info@snnc.co
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.