هەواڵ
پارتی ھێزێکی چەکدار بۆ حزبی سۆسیالیست دادەمەزرێنێت
بەبڕیاری پارتی، ھێزێکی چەکدار لە سنووری ھەڵەبجەو شارەزوور بۆ حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دادەمەزرێنێت و میلاکیان دەخاتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەرپرسێکی یەکێتیش زانیاری ورد لەسەر ھێزەکە اشکرا دەکات.

ئەحمەد قەدەفەری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: ھێزەکەی سۆسیالیست لە ٥٥٠ چەکدار پێکدێت و لەلایەن پارتییەوە مەشق و راھێنانیان پێدەکرێت، میلاکیشیان خراوەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاشکراشیکرد، ١٢ ئۆتۆمبیلی جۆراوجۆر بۆ ئەو ھێزە دابینکراوە، کە تابلۆی وەزارەتی پێشمەرگەیان پێوەیە.

دامەزراندنی ئەو ھێزە چەکدارە بۆ حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە فەرمانی پارتی، لەکاتێکدایە چەند ساڵێکە حکومەت لەھەوڵی بە دامەزراوەییکردنی ھێزی پێشمەرگەیە.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  3 مانگ پێشتر - Mar 20 2017 7:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.