هەواڵ
ئاگاداریەکی بەپەلە لەفەرمانگەی ئاوی سلێمانیەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، پەیامێک ئاراستەی ئەو ھاوڵاتیانە دەکات کە سبەینێ دەچنە گەشت و سەیرانگەکان و داوایان لێدەکات بەھیچ شێوەیەک ئاوی قەشقۆڵی بۆ خواردنەوە بەکارنەھێنن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، کە وێنەیەکی دەست SNN کەوتووە، ئەوەخراوەتەڕوو، لەکاتی گەشت و سەیراندا لەرۆژانی نەورۆزو دواتر بەھیچ شێوەیەک پیسی و خاشاک فڕێنەدانە دەریاچەی دوکان لەدوای تەواو بونی گەشت و سەیرانەکەیاندا دەبێتە ھۆی پیسبوون و گرفت بۆ ئامێرەکانی پاڵاوتنی پڕۆژەکانیان.

لەڕاگەیەندراوەکەدا فەرمانگەی ئاوی سلێمانی داوادەکات، خۆتان بەدوور بگرن لەمەلەکردن لەدەریاچەی دوکان، ساڵانە بەھۆی مەلەکردن لەو دەریاچە چەندین کارەساتی دڵتەزێن و خنکاندنی لێدەکەوێتەوە و بۆگەڕان بەدوای تەرمەکان دەبێت ئاوی بەنداوەکان بگیرێتەوە، بەمەش دابەشکردنی ئاو بۆماوەیەک لەشاری سلێمانی و ئەو قەزاو ناحیەنەی ئاو لەوپڕۆژەیە وەردەگرن دەوەستێت .

ھەر بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە، بەھیچ شێوەیەک ئاوی قەشقۆڵی بۆ خواردنەوە بەکارنەھێنرێت و داواشدەکات ھاوڵاتیان ئاوی پێویست بۆ خوادنەوە لەگەڵ خۆیاندا ببەن.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  6 مانگ پێشتر - Mar 20 2017 6:54PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.