هەواڵ
حکومەتی ھەرێم دوو بڕە پارە بۆ سلێمانی خەرجدەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دوو بڕە پارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لەسنووری پارێزگای سلێمانی تەرخاندەکات، بریکاری وەزارەتی شارەوانیش شێوازی خەرجکردنی پارەکە ئاشکرا دەکات.

خەسرەو کەمال، بریکاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕی ٤٠٠ ھەزار دۆلارو چوار ملیار دینار بە دوو گوژمەی جیاواز بۆ فەرمانگەی ئاوی سلێمانی تەرخانکراوە، بەڵام لەبەرئەوەی کێشەی دارایی ھەیە، بڕیاردراوە لەداھاتی خۆیان ئەو پارەیەیان بۆ خەرجبکرێت.

وتیشی:" بۆئەو مەبەستە وەزارەتی دارایی ڕاسپێردراوەو بەشێکی ئەو پارەیەشیان بۆ خەرجکراوە".

بەوتەی بریکاری وەزارەتی شارەوانی، بەشێکی زۆری پەمپەکانی ئاوی پرۆژەکانی ئاوی یەک و دووی دووکان – سلێمانی، چارەسەر کراوە، دەشڵێت:" ئەمساڵ گرفتی کەمئاوی ڕووبەڕوی سلێمانی نابێت و بەراورد بەساڵی ڕابردوو بارودۆخەکە باشتر دەبێت".

سەبارەت بەچارەسەری ڕیشەیی کەمئاوی، خەسرەو کەمال ئاشکرایکرد: ئەگەر بمانەوێت کێشەی کەمئاوی بنبڕبکرێت، بەو پارەیەی تەرخانکراوە ناتوانرێت، چونکە پارەی زیاتری دەوێت، بەتایبەت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی تەق تەق، بەڵام بەگشتی دەتوانین دڵنیایی بدەین کە گرفتی کەمئاوی لەمساڵدا دروست نابێت.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Mar 20 2017 6:49PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: Info@snnc.co
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.