هەواڵ
ئاگر لەکارگەیەکی بازیان کەوتەوە
بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان زانیاری لەسەر کەوتنەوەی ئاگرێک لەکارگەیەکی سنوری بازیان ئاشکرادەکات، بەرگری شارساتنیش ڕایدەگەیەنێت: بەھۆی بوونی جۆرە سوتەمەنییەک لەناو خەزانەکان کۆنترۆڵکردنەکەی دواکەوتووە.


فازڵ عومەر بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان، لەلێدوانێکدا بۆSNNی ڕاگەیاند:ئەمڕۆ ٢٠ی ئادار، ئاگادارکراینەوە بەبوونی کەوتنەوەی ئاگرێک لەکارگەی چیمەنتۆی گاسن، کە ئاگر لە تانکیەکی سوتەمەنی کارگەکە کەوتۆتەوە و زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوتووە.

وتیشی"تائێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە، لەئێستاشدا تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگری شارستانی سنورەکە چونەتە شوێنی ئاگرەکە، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی".

لەلای خۆشیەوە کۆنتڕۆڵی بەرگری شارستانی سلێمانی بۆ SNN ڕوونیکردەوە: لەبەرئەوەی لەناو ئەو خەزانەی کە ئاگرەکەی تێیدا دروستبووە، جۆرە سوتەمەنییەک ھەیە کە بەدرەنگ کۆنتڕۆڵ دەکرێت و سەرھەڵدەداتەوە، بۆیە کۆنترۆڵکردنەکەی دواکەوتووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ بەھۆی تەقینەوەی بۆری غاز لەکارگەی سوپەر ستیل، کە کارگەیەکی بەرھەمھێنانی ئاسنەو دەکەوێتە ناوچەی بازیان، کرێکارێکی کارگەکە گیانی لەدەستداو چوار کرێکاری دیکە برینداربوون.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  9 مانگ پێشتر - Mar 20 2017 12:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.