هەواڵ
پارتی پەیامێک بۆ یەکێتی و گۆڕان دەنێرێت.. "جاشایەتییە"
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی لەبارەی پەیوەندیکردنی گەنجانی کورد  بەڕیزەکانی حەشدی شەعبییەوە پەیامێک ئاڕاستەی یەکێتی و گۆڕان دەکات و دەڵێت"زۆر شەرمەزارییە، کەجاش بۆ دوژمنانی کورد پەیدا بکرێ" و رایدەگەیەنێت: ھەرکەسێک گەنجان ناونووس بکات لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

عەلی عەونی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بە ماڵپەڕی حزبەکەی راگەیاندوە''ناونووسکردنی گەنجانی کورد بۆ نێو ڕیزەکانی حەشدی شەعبی مۆدێلێکی نوێی جاشایەتییە، بەجاشکردنی کۆمەڵگا بەدەستی ئەو حزبانەی کە بەناو شۆرشگێربوون و کاتی خۆی دژی ڕژێم لە شاخ بوون، شەرمەزارییە، ئێستا کەوتوونەتە خۆ و یارمەتیی ئەو ھێزە دەدەن، کە ئەگەر ھێندەی ھێزەکەی (سەدام حوسێن) بەھێز بێت، یەکەم کاری پەلاماردانی ھەرێم دەبێت".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دەشڵێت''لای ئێمە ھەرکەسێک گەنجانی کورد بۆ حەشدی شەعبی ناونووس بکات، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت، بە برادەرانی زۆنی سەوز و نیلیش دەڵێین، زۆر شەرمەزارییە، کە جاش بۆ دوژمنانی کورد پەیدا بکرێ، بەڵام خۆ خەڵکی بەشەرەفی ھەرێم لەوە گەیشتووە، ئەمە پیلانە".

راشیگەیاندوە"ھەر ھێزێکی تر، کە لەدەرەوەی ھێزە فەرمییەکانی ھەرێم بێت، رەتدەکرێتەوە و قبووڵکراو نییە، ئەم حەشد و مەشدەش لێرە نایاسایین، ھەوڵی پەرتەوازەکردنی کوردی پێ دەدرێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 5 ڕۆژ پێشتر - Mar 20 2017 10:07AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: Info@snnc.co
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.