هەواڵ
داوای ئاشکراکردنی داھاتی نەوت دەکرێت
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەردەوامە لە شاردنەوەی ئاماری ھەناردەو داھاتی نەوت و ماوەی چوار مانگە ھیچ راپۆرتێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: حکومەت نایەوێت داھاتی راستەقینە ئاشکرا ببێت، کە بەشی موچەی تەواوی فەرمانبەران بەبێ پاشەکەوت دەکات.

د.شێرکۆ جەودەت سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لەپەرلەمانی کوردستان، بە SNNی راگەیاند: بووە بەسیاسەتی حکومەت کە داھاتی نەوت ئاشکرا نەکات، ئەو کارەش پێچەوانەی یاسایەو پێویستە وەڵامیان ھەبێت کە بۆچی بڵاوی ناکەنەوە.

وتیشی:" یەکێک لەھۆکارەکانی پەکخستنی پەرلەمان، بۆ ئەوە بووە دامەزراوەیەک نەبێت لە داھات و ھەناردەی نەوت بپرسێتەوە، لەوڕووەوە رێکاری یاسایی گیراوەتەوەو سکاڵاش تۆمارکراوە".

لەمانگی کانوونی یەکەمی ساڵی پارەوە تائێستا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راپۆرتی داھات و ھەناردەی نەوتی ئاشکرا نەکردووە.

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە، ھۆکاری ئاشکرانەکردنی راپۆرتەکەی گەڕاندەوە بۆ ترسی حکومەت لەوردبینی و بەدواداچوون بۆ داھات و ھەناردەی نەوت و رایگەیاند: شەفافیەت بۆ بەدواداچوون و لێپرسینەوەو دڵنیابوون و وردبینییە لەو داتایانەی بڵاودەکرێنەوە، کە داھاتەکە ئاشکرا ناکرێت، کەواتە حکومەتی ھەرێم مەترسی ھەیە بەرامبەر ھەموو ئەوانە.

سەبارەت بەزیادبوونی داھاتی ھەرێم، شێرکۆ جەودەت وتی: "بەدڵنیاییەوە داھاتی نەوت زیادیکردووەو بەشی ئەوە دەکات موچەی تەواو بدات بەفەرمانبەران بەبێئەوەی پاشەکەوتی لێبکات، چونکە سێ مانگ لەمەوبەر حکومەت رایگەیاند، کۆی داھاتەکەی دەگاتە زیاتر لەیەک ملیار دۆلار".


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 5 ڕۆژ پێشتر - Mar 20 2017 8:33AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.