هەواڵ
لەدوو قۆڵەوە شەڕ دەستی پێکرد..ھێزێکی ئەمریکاش بەشدارە
لەدوو محیوەرەوە شەڕێکی قورس لەنێوان ھێزە کوردیەکان و چەکدارانی داعش دەستی پێکردو ھێزێکی گەورەی ئەمریکا بەشداری ئەو شەڕەیە بۆ پشتیوانی لەھێزە کوردیەکان.


سەرباری ئەوەی دوێنێ سەرچاوەیەک لەڕۆژئاوای کوردستانەوە بەSNNی ڕاگەیاند، لەسەرەتای مانگی نیسان (مانگی چوار)ەوە ھێرش بۆسەر شاری ڕەققە دەستپێدەکات، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەکان، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەدوو میحوەرەوە ھێرشکردن بۆسەر داعش لەنزیک شاری ڕەققە دەستی پێکردوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەیەپەگە لەڕۆژئاوای کوردستانەوە زانیاریەکانی بۆ SNN پشتڕاستکردەوەو ئاماژەی بەوەدا، "لەدوو میحوەرەوە شەڕێکی قورس دەستی پێکردوە، ئەوەش وەکو ئامادەکارییە بۆ ھێرشە بەربڵاوەکەی سەرەتای مانگی داھاتوو".

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، شەڕەکە لەدوو تەنھا نۆ کیلۆمەتری شاری ڕەققەی پایتەختی داعشە لەسوریاو ھێزێکی گەورەی ئەمریکاش بەشداریی ئەو شەڕەیکردوە بۆ پاڵپشتی لەشەڕڤانانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە)و شەڕڤانانی یەپەگە.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  9 مانگ پێشتر - Mar 19 2017 8:53AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.