هەواڵ
بەرپرسێکی حکومی گۆڕان تووشی نەخۆشییەکی کوشندەبووە..گۆڕان رونکردنەوە دەدات
بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر دەوامنەکردنی بەڕێوەبەری ھاتووچۆی سلێمانی روونکردنەوە دەدات و  بەرپرسێکی ئەو بزوتنەوەیەش رایدەگەیەنێت"مۆڵەتی وەرگرتووە" و لەپەیامێکی ھاوخەمیدا بۆ نەوشیروان مستەفا،عەمید نەریمان بەڕێوەبەری ھاتووچۆی سلێمانی دەڵێت"بمانبوورن نەمانتوانی لەبەخاک سپاردن و مەراسیمی پرسەکەی ئامادەبین، خۆشم ئەناڵێنم بە دەست نەخۆشییەکی کوشندەوە".

دانا عەبدولکەریم بەرپرسی بەشی حکومەت لەژووری پەرلەمان و حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەSNNی راگەیاند: عەمید نەریمان، وەک ھەر فەرمانبەرێکی حکومەت مۆڵەتی ئاسایی وەرگرتووە کە مافی خۆیەتی و ھەرکاتێک مۆڵەتەکەی تەواو بوو، دەگەڕێتەوە سەرکارەکەی.

وتیشی"وەکو بزوتنەوەی گۆڕان  کە عەمید نەریمانمان بۆ ئەو پۆستە پاڵاوتووە، بەھەموو شێوەیەک پشتگیری دەکەین، بۆئەوەی لەکارەکەی سەرکەوتوو بێت".

بەرپرسی بەشی حکومەت لەژووری پەرلەمان و حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان، روونیشیکردەوە، تائێستا وەکو فەرمانبەرێکی ئاسایی مۆڵەتی وەرگرتووە، مافی خۆشیەتی سود لەو مۆڵەتانە وەربگرێت کە یاسا پێی بەخشیوە.

لای خۆشییەوە، عەمید نەریمان بەڕێوەبەری ھاتووچۆی سلێمانی کەئێستا لەوڵاتی ئەڵمانیایە لەپەیامێکی ھاوخەمیدا بۆ نەوشیروان مستەفا کەوێنەیەکی دەست SNN کەوتووە، تێیدا دەڵێت"برای گەورەمان کاک نەوشیروان، کاکە نما کاکە چیا خوشکە چرا، دڵگرانم بۆ کۆچی دوایی شێرە ژنی کوردستان خاتوو شوعلەی سەر بەرز انشااللە بەھەشت جێگای ئەبێت خوای گەورە ئارامیش بە ئێوە ببەخشێ".

دەشڵێت: بمانبوورن نەمانتوانی لە بەخاک سپاردن و مەراسیمی پرسەکەی ئامادە بین خۆشم ئەناڵێنم بە دەست نەخۆشییەکی کوشندەوە.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Mar 18 2017 10:29AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.