هەواڵ
ئاگاداریەک بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی قەرزاری حکومەتن
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم میکانیزمی وەرگرتنەوەی قەرزی بچوک لەسودمەندبوان ئاشکرادەکات و بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش دەڵێت:"پڕۆژەی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک بەھاوڵاتیان دوادەکەوێت".

ھەمزە مەغدید بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "بریارە لەدوای یەکی نیسانەوە دەست بەوەگرتنەوەی پارەی قەرزی بچوک لەو سومەندبوانە دەستپێبکات کە پێشتر وەریانگرتوە".

ئاشکراشیکرد، بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی پێدانی قەرزی بچوک بەھاوڵاتیان پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕی ٦٠٠ ملیۆن دینار تەرخانکراوەو بڕیاری پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵادرا کە بڕیار لەسەر میکانیزمی دەستپێکردنەوەی ئەو پڕۆژەیە بدات، "تائێستا ئەو لیژنەیەی پێکھێنراوە ھیچ کۆبونەوەیەکی ئەنجامنەداوە کە بڕیاری کۆتایی لەسەر دەستپێکردنەوەی ئەو قەرزە بەھاوڵاتیان بدات".


SNN:

شاھۆ خوارەحم

  5 مانگ پێشتر - Mar 17 2017 9:00PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.