هەواڵ
کاتی دەستکاریکردنی پاشەکەوتی موچە ڕاگەیەندرا..یەکەم وەزارەت ئاشکراکرا
یەکێتیی مامۆستایان زانیاری نوێ لەبارەی دەستکاریکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاشکرادەکات، ئەندامێکی سکرتاریەتی ئەو ڕێکخراوەش کاتی دەستکاریکردنی سیستمی پاشەکەوت ڕادەگەیەنێت، دەشڵێت:"یەکەم وەزارەت بۆ گۆرانکارییەکە وەزارەتی پەروەردەیە".

مامۆستا بەرھەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایان بەSNNی ڕاگەیاند، "ئەوەی لەئێستادا باس لەگۆڕانکاریکردن لەسیستمی  پاشەکەوتی موچە دەکرێت تەنھا دەنگۆیەکەو بەڕەسمی لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بۆ ئێمە پشتڕاستنەکراوەتەوە".

وتیشی:"پێشتر لەزاری چەند بەرپرسێکەوە ڕاگەیەندراوە دوای کۆتاییھاتنی سیستمی بایۆمەتری موچەو تۆمارکردنی ناوی موچەخۆران، پێداچونەوە بەسیستمی  موچەی فەرمانبەراندا دەکرێت، بەڵام حکومەت متمانەی لەدەستداوە".

ئەوەشی نەشاردەوە، "پێشتریش باس لەوەکرا لەمانگی ئاداردا دەستکاری پاشەکەوتی موچە دەکرێت، بەڵام بەڵێنێکە نەبرایەسەر".

مامۆستا بەرھەم ئەوەشیخستەڕوو، "چاوەڕواندەکرێت بەر لەھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی ھەرێم دەستکاری ڕێژەی پاشەکەوتی موچە بکرێت، بەڵام ئەو ھەنگاوە ئەگەر بنرێت لەبەر موچەخۆران نییە، بەڵکو تەنھا وەکو موزادەیەکی حزبی و جوڵاندنی ھەستی ھاوڵاتیانەو ھاوڵاتیانیش ئەم ستمەی ئێستا ھەرگیز لەبیرناکەن".

ڕونیشکردەوە، "ئەگەر بەر لەھەڵبژاردنەکانیش گۆڕانکاری  لەسیستمی پاشەکەوتی موچەدا بکرێت پێشتر لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بەڵێنمان پێدراوە یەکەم وەزارەت سیستمی پاشەکەوتی موچەی گۆڕانکاری تێدادەکرێت وەزارەتی پەروەردە دەبێت".


SNN:

 مانگ پێشتر - Mar 17 2017 4:56PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: Info@snnc.co
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.