هەواڵ
شەپۆلێکی بەفرو باران ڕوو لەھەرێم دەکاتەوە
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشوھەوا، لە١٧ مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو بەفریش لەناوچە شاخاویەکان دەبارێت.


دارا حەسەن بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشوھەوا، ئەگەری ھەیە لە١٧ی مانگەوە بارستە ھەوایەکی ساردو شێدار لەباکوری ڕۆژئاوای ھەرێمەوە ڕومان تێبکات و لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیش لەڕۆژانی ١٨تا ٢١ی مانگ ببێتە ھۆی بارانبارین لەناوچەکانی ھەرێمدا".

وتیشی:"ئەگەری ھەیە بارانبارینەکە ھەورە بروسکەی لەگەڵدابێت، بەفربارینیش لەناوچە شاخاویەکانی ھەرێمدا بونی دەبێت، ھاوشێوەی ھەفتەی ڕابردوو ھیچ ئەگەرێکی خۆڵبارین نییە".


SNN:

خێڵان ڕەئوف

  9 مانگ پێشتر - Mar 14 2017 12:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.