هەواڵ
ھێزەکانی پارتی تەقەیان لەخۆپیشاندەران کرد..ژمارەیەک کوژراوو بریندار ھەیە
ژمارەیەک لەئێزدیەکانی سنوری شنگال خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداو داوای کشانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژیان کرد لەو سنورە، لەبەرامبەریشدا پێشمەرگە تەقەی لەخۆپیشاندەران کردو ژمارەیەک کوژراوو برینداریش بونی ھەیە.


بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی SNN لەسەرچاوەیەکی تایبەتەوە لەسنوری شنگال وەریگرتوە، کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی سنوری قەزای شنگال (سنون، خاناسۆرو شنگال) گردبونەوەیەکی ناڕەزاییان لەدژی جێگیربونی ھێزەکانی پێشمەرگە ڕۆژ لەسنوری شنگال ئەنجامداو داوای کشانەوەیان کردن.

سەرچاوەکە ئەوەشی وت:"دوای ئەوەی گردبونەوەکە فراوان بوە، پێشمەرگەکانی ڕۆژ ڕاستەوخۆ تەقەیان لەھاوڵاتیان کردوەو بەو ھۆیەشەوە کوژراوێک و نزیکەی ١٠ برینداریش بونی ھەیە".

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەش کە دەستکەوتون، بڕیاروایە لەبەرامبەر ئەو ھێرشەو کوژران و برینداربونی ژمارەیەک ھاوڵاتی ئێزدی، یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) ڕونکردنەوەیەکی بەپەلە بڵاوبکەنەوەو وەڵامێکی توندی پێشمەرگەی ڕۆژی سەر بەپارتی بداتەوە.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  7 مانگ پێشتر - Mar 14 2017 12:14PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.