هەواڵ
حاڵەتێکی نەخوازراو لەھەولێر ڕویدا
ئەفسەرێکی پۆلیس لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر حاڵەتێکی نەخوازراو ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ منداڵێکی ساوا لەگەڵ خۆڵ و خاشاکی ماڵاندا فرێدراوە، پۆلیسی ئەوشارەش ئاشکرایدەکات، "منداڵەکە گیانی لەدەستداوە".


کاروان خۆشناو ئەفسەر لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەی منداڵێکی تازە لەدایکبوی بڵاوکردۆتەوەو نوسیویەتی:"زۆر بەداخەوەم بۆ ئەمکارە نامرۆڤانەیە، کە بەیانی ئەمڕۆ لەعەنکاوەی ھەولێر منداڵێکی ساوا لەگەڵ خۆڵ و خاشاک فڕێدراوە".

ئەو ئەفسەرە جگە لەبڵاوکردنەوەی وێنەکە ھیچ زانیاریەکی دیکەی ئاشکرا نەکردوە.

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لەپەیجی تایبەتی خۆیان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ھەمان ئەو زانیاریانەی پشتڕاستکردۆتەوەو ڕایگەیاندوە، کە منداڵێکی تازە لەدایکبوو بەمردویی لەناو خۆڵ و خاشاکدا دۆزراوەتەوە.


SNN:

شادان حەسەن

  4 مانگ پێشتر - Mar 7 2017 11:09AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.