هەواڵ
SNN زانیاری لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی یەک ئاشکرا دەکات
حکومەتی ھەرێم ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ٢٠١٧ دەکات و بەگوێرەی زانیارییەکانی ناو وەزارەتی داراییش،  ئەگەر پارەی پێویست لەبەردەستدا بێت، بەماوەی سێ رۆژ موچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان دابەشدەکرێت.
حکومەتی ھەرێم بڕیاریداوە لەدوای (١٥)ی ھەموو مانگێکەوە دەستبەدابەشکردنی موچە بکات، بەڵام بەھۆی ئەوەی لەمانگی ئاداردا کاتی دابەشکردنی موچە چوار رۆژ پشووی تێدەکەوێت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری لە خشتەی پێدانی موچەی مانگی کانونی دووەمدا بکرێت و پرۆسەی دابەشکردنەکە خێراتر بکرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی SNN کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمەوە دەستیکەوتووە، تائێستا ھیچ رێنماییەک بۆ گۆڕانکاری لە خشتەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەرنەچووە، بەڵام لەئەگەری ھەبوونی پارەی پێویست، ئەوا لەماوەی سێ رۆژدا موچەی مانگی یەکی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرێت.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Feb 28 2017 8:27PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.