هەواڵ
نرخی دۆلار دەگاتە نزمترین ئاست
حکومەتی عیراق چەندین ڕێوشوێن بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر بەدۆلار دەگرێتەبەرو بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ڕایدەگەیەنێت: چاوەڕوان دەکرێت بەھای ١٠٠ دۆلار بگاتە ١٢٢ ھەزار دینار.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران، بە SNNی ڕاگەیاند: حکومەتی عیراق کۆمەڵێک ڕێوشوێنی دەستپێکردووە، بانکی ڕافدەین و ڕەشید ھەریەکەیان ١٠ نوسینگەیان کردۆتەوە بۆ پێدانی دۆلار بەھاوڵاتیان، ھەر نوسینگەیەکیش سەرپێچی بڕیارەکان بکات، بەبڕیاری حکومەت دادەخرێت.

وتیشی:" ڕێوشوێنێکی تری عیراق ئەوەیە کە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ سەرمایەدارە گەورەکان بکات، چاودێریکردنی پێدانی دۆلاریشی دەستپێکردووە تا بزانرێت ئەو دۆلارەی لەبانکی ناوەندی بەنرخی ١١٩ ھەزار دینار دەدرێتە بازرگانەکان، تاچەند بۆ مەبەستی ھاوردەکردنی کەلوپەل بەکاردەھێندرێت".

بەوتەی بڕیاردەری لیژنەی دارایی، ڕێوشوێنەکان بەرامبەر بەدابەشکردنی دۆلار، مامەڵەکردن بەدراو بەشێوەی نایاسایی کەمدەبێتەوە.

سەبارەت بەکردنەوەی لقی بانکەکانی سەر بەبانکی ناوەندی لەھەرێمی کوردستان، ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئاشکرایکرد: ھەرچەند بانکی ڕەشیدو ڕافدەین متمانەیان بەحکومەتی ھەرێم نییە، بەڵام لق لەھەرێمی کوردستان بکەنەوە، کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی نرخی دۆلار دەبێت، ئەگەر سەرجەم ڕێوشوێنەکانیش وەک خۆیان بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەگەری ھەیە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٢٢ ھەزار دینار بگاتە دەست ھاوڵاتیان.

SNN:

ڕەنج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Feb 24 2017 3:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.