هەواڵ
موچەی مانگەکانی یەک و دوو بەمشێوەیە دابەشدەکرێت
گەنجینەکانی ھەرێم سەرجەم فەرمانگەکان لەناردنی لیستی موچەی مانگەکانی کانونی دوەم و شوباتی ساڵی ٢٠١٧ی فەرمانبەران ئاگاداردەکاتەوە، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانیش شێوازی دابەشکردنی موچەی ئەو دوو مانگە ئاشکرادەکات.

حەسەن ڕەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا ھیچ ڕێنماییەکی نوێ لەبارەی گۆڕانکاریی لەپاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتەوە ئاراستەی گەنجینەکان نەکراوە".
وتیشی:"بۆیە ئێمە داوامان لەژمێریاریی فەرمانگەکانی سلێمانی کردوە بەپشتبەستن بەڕێنماییە کۆنەکان لیستی موچەکانیان ڕەوانەی گەنجینەکان بکەن".
بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانی ئاشکراشیکرد، "ھەرکاتێک وەزارەتی دارایی ڕێنمایی نوێمان بۆ ڕەوانەبکات، ئێمەش کاری پێدەکەین".
ئەوە لەکاتێکدایە، وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ لەشاری ھەولێر بەڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، "حکومەتی ھەرێم بڕیاریداوە لەمانگی ئادارەوە گۆڕانکاری لەموچەو پاشەکەوتی فەرمانبەراندا بکات".



SNN:

پێشکەوت عەبدوڵڵا

  4 مانگ پێشتر - Feb 21 2017 1:43PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.