هەواڵ
وەزارەتی دارایی بڕیار دەدات ...دەكەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزانەوە
یەكێـتی بەڵێندەرانی كوردستان رونكردنەوە لەبارەی خەرجكردنی پارەی تایبەت بە بەڵێندەران لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەدات و وتەبێژی لقی سلێمانی رێكخراوەكەش رایدەگەیەنێت: چاوەڕوان دەكرێت خەرجكردنی وەجبەی سێیەم بۆ بەڵێندەران بكەوێتە دوای جەژنی رەمەزان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمەوە.

میران كامیل، وتەبێژی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان، بەSNNی ڕاگەیاند: لەئێستدا خەرجكردنی وەجبەی دووەمی پارە بۆ بەڵێندەران بەردەوامە، كە پێشتر حكومەتی هەرێم 100 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كردبوو.

وتیشی:" چاوەڕواندەكرێت تا جەژنی ڕەمەزان، قۆناغی دووەمی دابەشكردنی ئەو پارەیە بەسەر بەڵێندەراندا كۆتایی بێت، كەپێشتر حكومەتی هەرێم بڕیاری خەرجكردنی دابوو.

میران كامیل،ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە پێشتر بڕیاربوو وەزارەتی دارایی رێنمایی دەربكات بۆ ئەو بەڵێندەرانەی لە وەرگرتنی پارەكە سوومەند نەبوون، بەڵام تائێستا هیچ  رێنماییەكی نوێ دەرنەكراوە.

ڕونیشیكردەوە تائێستا هیچ وادەیەك دیارینەكراوە وەجبەی سێیەمی پارە بۆ بەلێندەران تەرخانبكرێت و چاوەرواندەكرێت دوای جەژنی رەمەزان بڕیاری كۆتایی بدرێت.

لەبارەی خەرجكردنی پارەكەش، وتەبێژی لقی سلێمانی یەكیـَتی بەڵێندەران وتی: نازانرێت وەجبەی سێیەم لەلایەن كابینەی نوێی حكومەتەوە خەرجدەكرێت، یاخود كابینەی ئێستا، بەڵام هەر كات بڕیاری خەرجكردنی پارەكە بدرێت، راستەوخۆ وەزارەتی دارایی هەرێمیش جێبەجێی دەكات .


SNN:

سامان بەختیار

 3 هەفتە پێشتر - May 21 2019 10:32PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.