هەواڵ
زیادكردنی پشكی هه‌رێم ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌..به‌غدا ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات
زیادكردنی پشكی حاجیان بۆ ئه‌مساڵ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ بڕیارێكی فه‌رمیمان له‌به‌غداوه‌ به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه‌".

شێخ قاسم به‌رزنجی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ له‌زیادكردنی پشكی حاجیان بۆ ئه‌مساڵی فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌".

ڕه‌تیشیكرده‌وه‌، "هیچ گۆڕانكارییه‌ك تائێستا به‌سه‌ر پشكی حاجیان هاتبێت، هه‌ركاتێكیش به‌فه‌رمی ئاگاداركراینه‌وه‌ ڕێوشوێنی پێویست بۆ زیادكردنی پشكی حاجیان ده‌گرینه‌به‌ر".

به‌گوێره‌ی‌ میدیا عیراقییه‌كان كه‌ ئه‌مڕۆ 21ی‌ 5ی 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌سته‌ی گشتی حه‌ج و عومره‌ی عیراق بڵاویكردۆته‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ی سعودیه‌ بۆ ئه‌مساڵ جێبه‌جێناكرێت، به‌وه‌ش ڕێژه‌ی حاجیان له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌هه‌مانشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو ده‌مێنێته‌وه‌و زیادناكرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر به‌بڕیارێكی سعودیه‌ 17 هه‌زار له‌پشكی حاجیان بۆ عیراق زیادكراوه‌، به‌ڵام تائێستا نه‌بۆته‌ بڕیارێكی ئیداریی، هه‌ركاتێكیش بڕیاری پێ ده‌ركراو به‌فه‌رمی عیراق ئاگاداركرایه‌وه‌، شێوازی زیادكردنی ناوی حاجیان دیاریده‌كرێت، له‌و  ڕێژه‌یه‌ش بڕیاربوو دوو هه‌زار بۆ هه‌رێم دیاریبكرێت.


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 3 هەفتە پێشتر - May 21 2019 12:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.