هەواڵ
ئاگاداریه‌كی به‌په‌له‌ بۆ هاوڵاتیان.. ئه‌مجۆره‌ نوقڵه‌ مه‌كڕن
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان له‌نه‌كڕینی جۆره‌ نوقڵێك ئاگادارده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و جۆره‌ نوقڵه‌دا فێڵی بازرگانی به‌كارهێندراوه‌و ماوه‌ی به‌سه‌رچونه‌كه‌ی به‌له‌زگه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستی به‌سه‌ر جۆره‌ شیرینیه‌ك (نوقڵ)دا گرتوه‌ كه‌‌ناوی (كاندی)یه‌و له‌توركیاوه‌ هاورده‌كراوه‌،‌‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستكاری لیبڵه‌كه‌ی كردوه‌و ماوه‌ی به‌سه‌رچونه‌كه‌ی به‌له‌زگه‌ درێژكردۆته‌وه‌‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ده‌ستكاریكردنی لیبڵی كاڵاو شمه‌كه‌كان له‌لایه‌نه‌ دوكاندارو بازرگانه‌كانه‌وه‌ به‌فێڵی بازرگانی (غش تجاری) ئه‌ژمارده‌كرێت و یاسا سزای بۆ دیاریكردوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌، "لیژنه‌ی كۆگاكان داوا له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات ئه‌مجۆره‌ شیرینیه‌ نه‌كڕن و  له‌كاتی هه‌بونیشیدا له‌دوكان و بازاڕه‌كاندا له‌ڕێگه‌ی ژماره‌ ته‌له‌فۆنی (07708677777) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - May 21 2019 10:02AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.