هەواڵ
زانیاری نوێ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی وڵاتان له‌هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه‌
ڕاگرتنی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وڵاتی هاوپه‌یمانه‌وه‌ كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ش له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ململانێی نێوان ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌ هه‌بێت.

عوسمان كه‌ریم، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ڕاگرتنی مه‌شق و ڕاهێنان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌، ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی كاتییه‌و دووباره‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

وتیشی: هێزه‌كانی به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیاو ئه‌مریكا ڕاهێنانه‌كانیان به‌ پێشمه‌رگه‌ ڕاگرتووه‌، به‌ڵام كاتییه‌و هۆكاری ڕاسته‌قینه‌شی تائێستا نه‌خراوه‌ته‌ڕوو".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ ناكۆكی نێوان ئه‌مریكاو ئێران، نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدارو دروستبوونی شه‌ڕ تا به‌وهۆیه‌وه‌ مه‌شقی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ عیراقییه‌كانیش ڕابگیرێت، ده‌شڵێت: "به‌دواداچوونمان كردووه‌، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ناكۆكی و ململانێی نێوان ئه‌مریكاو كۆماری ئیسلامی ناگه‌ڕێته‌وه‌".

پێشتریش لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاندبوو: ئه‌مریكا مه‌شقه‌كانی‌ له‌هه‌رێم كه‌مكردۆته‌وه‌، به‌هۆی‌  گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌هه‌رێمه‌وه‌ بۆ به‌غدا، هه‌رچه‌ند له‌هه‌رێمیش ئێستا هه‌ر به‌شداریان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ كه‌متر له‌ڕابردوو".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 3 هەفتە پێشتر - May 21 2019 8:36AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.