هەواڵ
یەكێتی وادەی كۆبوونەوە گرنگەكە ئاشكرا دەكات.. "دوای جەژن"
یەكێتیی نیشتمانی وادەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ئاشكرادەكات و ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت، پێدەچێت دوای جەژن كۆبوونەوەی سەركردایەتی بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدەكانمان بەڕێوەبچێت.

محەمەد وتمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەSNNی راگەیاند: مەرج نییە لە پێش هەڵبژاردن و سوێندخواردنی سەرۆكی داهاتووی هەرێم، یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێت و پێدەچێت بكەوێتە دوای بەڕێوەچوونی ئەو كارانەوە.

وتیشی:"پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ یەكێتی یەكلابۆتەوە، بەڵام مەرج نییە ئەو پۆستە لەپێش هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم وەربگرین".

لەبارەی چۆنێتی یەكلاییكردنەوەی كاندیدانی حزبەكەی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، محەمەد وتمان رایگەیاند، بە دوو رێگە كاندیدانی سەرۆكی پەرلەمان یەكلایی دەكرێتەوە، یان مەكتەبی سیاسی بە بڕیارو هەماهەنگی دیاریدەكات، یاخود بە هەڵبژاردن لەناو ئەنجومەنی سەركردایەتی.

بەوتەی ئەو سەركردایەتییەی یەكێتی،"لەكۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا كاندیدەكانمان یەكلایی دەكەینەوە، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەكی بۆ ئەو كۆبوونەوەیە دیارینەكراوەو ئاڕاستەكانیش بەرەو ئەوەن بكەوێتە دوای جەژنی رەمەزانەوە، چونكە پێكهێنانی كابینەی نۆیەمیش زۆری ماوەو دەكەوێتە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە".


SNN:

ئەركان جەبار

 3 هەفتە پێشتر - May 20 2019 4:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.