هەواڵ
ده‌ست به‌سه‌ر زمزمدا ده‌گیرێت.. "ژه‌نگیكردوه‌"
به‌هۆی ژه‌نگكردنی سه‌ری ده‌فره‌كه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردنه‌وه‌ی گازیدا ده‌گرێت.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ قائیمقامیه‌ت كه‌وێنه‌یه‌كی‌ بۆ SNN نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوون  و پشكنینه‌كانی لیژنه‌ی كۆگای سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌ كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ (50)كێس خواردنه‌وه‌ی گازی له‌جۆری (زمزم)دا گرتووه‌ كه‌ سه‌ری ده‌فره‌كه‌یان‌ ژه‌نگی كردووه‌.

هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، ژه‌نگ به‌یه‌كێك له‌و مادده‌‌ داده‌نرێت كه‌ زیانی به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ڕێی خوێنه‌وه‌ به‌رگری له‌ش ناهێڵێت و مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌ن و‌ ترسناكه‌كانی لێده‌كرێت.

قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌، داوا له‌ هاوڵاتیان و دایكان و باوكان ده‌كات، به‌وریایی زیاتره‌وه‌ له‌كاتی بازاڕكردندا كاڵا و شمه‌كه‌كانیان بكڕن و ئاگاداری ئه‌و خۆراكانه‌بن منداڵه‌كانیان له‌ دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن و ده‌یانخۆن، هه‌روه‌ها له‌‌هه‌بوونی ماده‌ی خراپ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - May 20 2019 2:32PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.