هەواڵ
یه‌كێتیی له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ هاته‌ده‌نگ
یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌باره‌ی‌ لێدانی‌ یه‌كه‌م زه‌نگی‌ شه‌ڕی‌ كوردو عه‌ره‌ب له‌كه‌ركوك له‌لایه‌ن توركمانه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتییش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "خه‌ڵكانێكی‌ سیاسی‌ موزایه‌ده‌ به‌توركمانه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا توركمان خه‌ڵكانێكن بیر له‌شه‌ڕ ناكه‌نه‌وه‌".

به‌گوێره‌ی‌ چه‌ند زانیاریه‌ك شه‌وی‌ ڕابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی‌ دیاری‌ توركمانه‌كان له‌كه‌ركوك به‌هاوكاری‌ میتی‌ توركیا، هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد كراوه‌و ئه‌وه‌ش به‌یه‌كه‌م زه‌نگی‌ مه‌ترسیداری‌ شه‌ڕی‌ كوردو توركمان لێدراوه‌.

ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "توركمان نه‌ك شه‌ڕی‌ كورد، شه‌ڕی‌ هیچ كه‌سێكیان پێناكرێت، توركمان له‌كه‌ركوك به‌شیریان پێ نه‌پارێزرا كه‌ ته‌نها گوندێكه‌، ئیتر چۆن شه‌ڕی‌ كورد یان عه‌ره‌بی‌ له‌كه‌ركوك پێ‌ ده‌كرێت".

وتیشی‌:"بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ ته‌نها چیرۆكێكه‌، چونكه‌ توركمانی‌ كه‌ركوك خه‌ڵكانێكن بیر له‌شه‌ڕناكه‌نه‌وه‌، خه‌ڵكێكن زۆر لاشه‌ڕن و بیریش له‌بابه‌تی‌ وا ناكه‌نه‌وه‌،  ئه‌وانه‌ی‌ حه‌ز به‌شه‌ڕو ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كۆمه‌ڵێك كه‌سی‌ سیاسین و موزایه‌ده‌ به‌توركمانه‌وه‌ ده‌كه‌ن".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 مانگ پێشتر - May 19 2019 12:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.