هەواڵ
ھەواڵێکی بەپەلە لە پێشمەرگەوە
وەزارەتی پێشمەرگە نوێترین زانیاری لەبارەی بڕیاری راگرتنی مەشق و جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیاو ھۆڵەندا لەعیراق و ھەرێم ئاشکرا دەکات و بەرپرسێکی وەزارەتەکەش رایدەگەیەنێت، "بڕیارەکە بۆ چەند رۆژێکەو ھەفتەی داھاتوو دەستپێدەکاتەوە"، روونکردنەوەش دەدات لەسەر زیادبوونی ژمارەی سوپای ئەمریکا لەعیراق و ھەرێم.

لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ئۆپراسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەSNNی راگەیاند، بڕیاری راگرتنی مەشق و جموجۆڵە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکاو ئەڵمانیاو ھۆڵەندا لە عیراق و ھەرێمی کوردستان، کاتییەو لەچەند رۆژی داھاتوودا دەستپێدەکاتەوە.

بەوتەی ئەو بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی پێشمەرگە، ھەفتەی داھاتوو پڕۆسەی مەشقپێکردنی ھێزە عیراقیەکان و پێشمەرگە لەلایەن ئەمریکاو ئەڵمانیاو ھۆڵەنداوە دەستپێدەکاتەوە.

لەبارەی کاریگەری ئەو بڕیارەی ئەمریکا لەسەر راگرتنی ھاوکارییە داراییەکانیان بۆ پێشمەرگە کە بەشێکیان بۆ موچەیە، لیوا قارەمان کەمال ئاشکرایکرد، ئەو دوو پرسە جیاوازن و بڕیارەکەی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر ئەو ھاوکارییانە نابێت.

بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر قسەی شێخ موزاحم حوێت وتەبێژی ھۆزە عەرەبەکان لەناوچە دابڕێندراوەکان لەبارەی زیادبوونی ژمارەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و ھەرێم ھاتەدەنگ و وتی: "وەکو وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری ئەوە نین کە ئەمریکا ژمارەی ھێزەکانی لە ھەرێم و عیراق زیاد کردبێت".


SNN:

ئەرکان جەبار

 مانگ پێشتر - May 15 2019 5:14PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.