هەواڵ
رۆژێك پشوو راگه‌یه‌ندرا
پارێزگاری سلێمانی‌ رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پشووی‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو به‌ بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ جیهانی‌ كرێكارانه‌وه‌ ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت: به‌گوێره‌ی‌ ساڵنامه‌ی‌ حكومه‌تی هه‌رێم، رۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی‌ داهاتوو پشوی فه‌رمی ده‌بێت و هیچ بریارێك بۆ لابردنی‌ ئه‌و پشووه‌ نه‌دراوه‌.

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی‌، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: رۆژی چوارشه‌ممه‌، 1ی‌ ئایاری ئه‌مساڵ، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی جیهانیی كرێكارانه‌وه‌، پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌ ته‌واوی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
وتیشی: هه‌موو ساڵێك ئه‌و رۆژه‌ كراوه‌ته‌ پشووی فه‌رمی و له‌ ساڵنامه‌ی‌ پشووه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا هاتووه‌، هیچ بڕیارێكیش نییه‌ بۆ لابردنی پشووه‌كه‌، هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش له‌و پشووه‌ بكرێت، له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌بێت.



SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Apr 23 2019 7:46PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.