هەواڵ
ڕاستیەك لەبارەی دابەشكردنی موچەی مانگی داهاتوو بڵاودەكرێتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە رونكردنەوە لەبارەی پێشخستنی موچە بۆ مانگی داهاتوو دەدات و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش رایدەگەیەنێت: بەهەمان سیستمی مانگەكانی پێشتر موچە دابەشدەكرێت و هیچ بڕیارێكیش بۆ پێشخستنی دابەشكردنی موچە نەدراوە.

فەریق ڕوكن جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی  وەزارەتی پێشمەرگە، بە SNNی ڕاگەیاند: هیچ بڕیارێك بۆ پێشخستنی دابەشكردنی موچەی مانگی داهاتوو نییەو ئەوەشی لەوبارەیەوە دەوترێت، هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لەراستییەوە.

رونیشیكردەوە، تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ پێشخستنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن حكومەتەوە نەدراوەو دابەشكردنی موچەش بۆ مانگی داهاتوو بەهەمان ئەو سیستمە دەبێت كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە كاری پێدەكرێت.

لەبارەی ناردنی پارەكەی بەغداش بۆ موچەی پێشمەرگە، بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ئەو پارەیەی بەغدا رەوانەی دەكات بۆ هێزی پێشمەرگە، ناچێتە سەر حسابی تایبەتی وەزارەتی پێشمەرگەوە، بەڵكو ئەوەی هەیە لەگەڵ تەواوی موچەی فەرمانبەرانی دیكەی هەرێم پارەكە رەوانە دەكرێت.


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Apr 23 2019 6:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.