هەواڵ
یه‌كێتی‌ مه‌رجی به‌شدارییكردن له‌حكومه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت
یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ دوایین هه‌ڵویستی‌ خۆی له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی هه‌رێم و به‌شداریكردنی‌ تێیدا راده‌گه‌یه‌نێت و مه‌كته‌ب سیاسییه‌كی‌ ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی‌ ئاماده‌نییه‌ به‌شداری كابینه‌ی‌ نوێیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بكات تائه‌و كاته‌ی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و ده‌شڵێت: ناكرێت له‌ هه‌رێم دۆست بین و له‌كه‌ركوك و به‌غداد ناحه‌ز و ناكۆك بین.

له‌میانی‌ گفتوگۆیه‌كیدا، قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ به‌ده‌نگی‌ ئه‌مریكای رایگه‌یاندووه‌ دواین كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی‌ و پارتی‌ تاراده‌یه‌ك ئه‌رێنی بووه‌ به‌راورد به‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ پێشتر، به‌ڵام دوورن له‌ڕێكه‌وتن به‌وپێیه‌ی‌ پارتی ڕازی نیه‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ یه‌كێتی بێت، ده‌یه‌وێت دوای بخات بۆ دوای پێكهێنانی حكومه‌ت، یه‌كێتیش به‌مه‌ ڕازی نییه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێستای نێوان یه‌كێتی‌ و پارتی‌، پارێزگاری كه‌ركوكه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ ساڵێك زیاتره‌ دۆخی كه‌ركوك به‌وجۆره‌یه‌و پارتی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هه‌یه‌ له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كه‌ پارێزگار له‌وێوه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر پارتی ئاماده‌ نه‌بێت یه‌كێتی ئه‌و "ئیستحقاقه‌ی" خۆی به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكه‌ باشه‌ ئه‌ی بۆی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت به‌شداری بكات".

جه‌ختیشكرده‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی‌ پۆستی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك بۆ یه‌كێتی‌ یه‌كلانه‌بێته‌وه‌، یه‌كێتی‌ ئاماده‌ نییه‌ به‌شداری له‌م حكومه‌ته‌دا بكات.

له‌باره‌ی‌ ئه‌گه‌ری به‌شداریینه‌كردنی‌ یه‌كێتی‌  و كاریگه‌ری له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، وتیشی: كاریگه‌ری هه‌رچیه‌ك بێت نازانم، به‌ڵام پارتی به‌رپرسه‌ له‌كاریگه‌رییه‌كان، چونكه‌ یه‌كێتی داوای ئیستحقاقی خۆی كردووه‌ نه‌ك شتێكی نایاسایی و ناشه‌رعی.

له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمیش، قادر عه‌زیز باسیله‌وه‌شكردوه‌"تائێستا باسی ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌كراوه‌، ئه‌و پۆسته‌ به‌ته‌نها مافی پارتی نییه‌، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی خۆی خستۆته‌ڕوو، یه‌كێتی پێی باشه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆری ده‌وێت، گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و هه‌مواركردنی یاسا، بخرێته‌ دوای پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام پارتی ده‌یه‌وێت له‌پێش پێكهێنانی حكومه‌ت بێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بووه‌ له‌به‌ربه‌سته‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم."

ده‌شڵێت: قادر عه‌زیز ئه‌وه‌شی وت"بابه‌تی پۆستی پارێزگار به‌لای یه‌كێتیه‌وه‌ هێڵی سوره‌ به‌هیچ جۆرێك سازشی له‌سه‌ر ناكات، چونكه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌چاره‌نوسی خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌وه‌، ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دۆست بێت به‌یه‌كه‌وه‌ حكومڕانی كوردستان بكه‌ن نابێت دژی ئه‌م "ئیستحقاقه‌"ی یه‌كێتی بێت، ناكرێت له‌ هه‌رێم دۆست بین و له‌كه‌ركوك و به‌غداد ناحه‌ز و ناكۆك بین."


SNN:

بەشی ھەواڵ

  3 مانگ پێشتر - Jan 21 2019 9:30AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.