هەواڵ
مژدەیەک بەفەرمانبەرانی ھەرێم دەدرێت..تایبەتە بەموچە
ئەگەرچی تائێستا ڕون نییە لەدوای پێکھێنانی حکومەتی داھاتوی عیراق ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەردەوامدەبێت یان نا، بەڵام پەرلەمانتارێکی یەکێتیی مژدە بەموچەخۆران دەدات و ڕایدەگەیەنێت، "دۆخی دارایی و موچەی فەرمانبەران لەھەرێم باشتردەبێت".

عەبدولقادر محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی و ھاوکات ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند، "ئەو قۆناغە گوزەشت کە حکومەتی ھەرێم کەڵەگایی بەسەر حکومەتی عیراقەوە بکات، بۆیە ناچارە لەسەر پرسی موچەو بودجەو نەوت لەگەڵ بەغدا بگاتە ڕێکەوتن".

وتیشی:"لەھەموو ئەگەرێکدا، لەمەودوا دۆخی دارایی و موچەی فەرمانبەران لەھەرێمی کوردستان باشتردەبێت لەجاران".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی، "بۆ دۆخی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەدوای پێکێھنانی حکومەتی داھاتوی عیراق، دوو سیناریۆ ھەیە، یەکێکیان ئەوەیە حکومەتی داھاتوو پابەنددەبێت بەناردنی ٣١٧ ملیارو ٥٤٥ ملیۆن دینارەکە تا کۆتایی ئەمساڵ".

سەبارەت بەسیناریۆی دوەمیش وتی:"پێدەچێت حکومەتی ھەرێم و حکومەتی داھاتوی عیراق ڕێکەوتنێکی نوێ لەسەر موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و بودجەو نەوت بکەن".

جەختیشیکردەوە، "ئەگەر ناردنی ئەو بڕە پارە مانگانەیە لەبەرژەوەندی بەغدا نەبێت، ئەوە ئەگەری جێبەجێکردنی سیناریۆی دوەم زیاترە، ئەگەریش سیناریۆی یەکەم بەردەوامبێت، ئەوە دۆخی خەڵکی ھەرێم خراپنابێت، چونکە بەغداش لەوە تێگەیشتوە کە فشاری دارایی چارەسەر نەبوە".


SNN:

ئەرکان جەبار

  3 مانگ پێشتر - Jun 16 2018 3:12PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.