هەواڵ
حكومه‌ت وه‌زاره‌تێكی گرنگ ده‌فرۆشێت.. قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكرد
حكومه‌تی هه‌رێم قۆناغی یه‌كه‌می پێدانی وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌ كه‌رتی تایبه‌ت خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و بریكاری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌شێكی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌ته‌كه‌، دراوه‌ته‌ كۆمپانیای ئه‌هلی و له‌دوای چاككردنی تۆڕه‌كانی كاره‌با، به‌شه‌كه‌ی تریشی رادده‌ستده‌كرێت.

هۆگر شاڵی بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند:" له‌ئێستادا به‌شی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ دراوه‌ به‌كه‌رتی تایبه‌ت، بیرۆكه‌یه‌كیش هه‌بوو به‌هه‌مانشێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان، دابه‌شكردنی كاره‌باش بدرێته‌ كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڵام به‌هۆی بوونی گرفت له‌ تۆڕه‌كانی كاره‌با، پێناچێت به‌مزوانه‌ راده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێمان وه‌رناگیرێت تا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی تۆڕه‌كان نه‌كه‌ین".
هۆگر شاڵی جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ده‌بێت چاكسازی له‌بواری كاره‌با بكرێت بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردن ڕێكبخرێته‌وه‌و به‌باشی كاره‌با بگه‌یه‌ندرێته‌ هاوڵاتیان، ئه‌وكات ده‌توانرێت بدرێته‌ كه‌رتی تایبه‌ت.



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jun 16 2018 10:23AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.