هەواڵ
مانگێكی‌ دیكه‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌م پاره‌یه‌ له‌هاوڵاتیان ده‌ستپێده‌كات
تائێستا بڕیاری‌ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی خۆڵ و خاشاك نه‌چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، شاره‌وانی سلێمانیش هۆكاره‌كه‌ی‌ و بڕی‌ پاره‌كه‌ كه‌ له‌ماڵان وه‌رده‌گیرێت ئاشكراده‌كات و لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانیه‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: پێده‌چێت مانگێكی تر پڕۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ بكرێت.

ڕزگار ئه‌حمه‌د لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی له‌لێدوانێكدا به‌SNNی راگه‌یاند: شاری سلێمانی كراوه‌ به‌ هه‌شت زۆن و له‌ئێستادا ته‌نها دوو زۆن له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، ته‌نده‌ریش بۆ شه‌ش زۆنه‌كه‌ی تر راگه‌یه‌نراوه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی كۆمپانیاو به‌ڵێنده‌ر وه‌ریبگرن.

وتیشی: به‌سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی ئامارێك ئاماده‌ ده‌كرێت و میكانیزمه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی ڕاوێژكاری شاره‌وانی ده‌كرێت و دوای ئه‌وه‌ ده‌ستبه‌كارده‌بن.

جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه‌، له‌واده‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كۆمپانیاكان ده‌ست ده‌كرێت به‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك له‌ماڵان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ و تائێستاش ده‌ستبه‌كارنه‌بوون.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ی پڕۆژه‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، وتی‌: پێده‌چێت مانگێكی تر پڕۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ بكرێت.

كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی خۆڵ و خاشاك له‌ماڵان به‌پێی گه‌ڕه‌كه‌كان جیاوازه‌، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی هه‌موو ڕۆژێك ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌یان بۆده‌چێت مانگانه‌ پێنج هه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گیرێت، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌شی دوو ڕۆژجارێك خزمه‌تگوزارییه‌كه‌یان بۆده‌چێت بڕی سێ هه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت.


SNN:

سۆران سەعید

  5 مانگ پێشتر - Jun 15 2018 11:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.