هەواڵ
گۆڕانكاری له‌خشته‌ی موچه‌ی مانگی 4 دا ده‌كرێت
خشته‌ی موچه‌ بۆ مانگی 4 گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانیش په‌یامێك ئاڕاسته‌ی دارایی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئاساییه‌ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ پێشبخرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر حسابی مامۆستایان نه‌بێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه‌ گۆڕانكاری له‌خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ مانگی 4 دا بكات و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بكاته‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت و په‌روه‌رده‌ دوابكه‌وێت.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ SNNی راگه‌یاند: پێشخستنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كارێكی ئاساییه‌، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پێشخستنه‌ له‌سه‌ر حسابی مامۆستایان نه‌بێت و له‌و (30) رۆژه‌ دوانه‌كه‌وێت كه‌ حكومه‌ت بڕیاری لێداوه‌ مانگانه‌ له‌واده‌ی خۆی موچه‌ی دابه‌شبكات .
وتیشی: "گرنگ نییه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت یان كۆتا وه‌زاره‌ت بێت بۆ وه‌رگرتنی موچه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ پێش هه‌موو 5ی مانگێك موچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت".
ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد، پێشتر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌پێش هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌ موچه‌یان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بڕیاریدا ده‌ستكاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌ بكات، به‌هۆی پێداچوونه‌وه‌ به‌موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر رێژه‌ی ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وته‌كه‌، دابه‌شكردنی موچه‌كه‌یان دواكه‌وت، ئه‌مه‌ش وایكرد موچه‌كه‌یان بكه‌وێته‌ دواوه‌و وه‌زاره‌ته‌ مه‌ده‌نییه‌كان كه‌وتنه‌ پێشه‌وه‌.
جێگیری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایكردو وتی: "وه‌زاره‌تی دارایی ده‌توانێت له‌ڕۆژی 1ی مانگه‌وه‌ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بكات، با وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ڕِۆژی (4 و 5) موچه‌ وه‌ربگرێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ (30) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات.
وتیشی: "ئه‌وه‌ی ئازاری ئێمه‌ ده‌دات ئه‌وه‌یه‌ موچه‌كه‌مان له‌ (30) رۆژ تێپه‌ڕده‌كات،  ئه‌وكاته‌ به‌رنامه‌ی ژیانی مامۆستا كه‌ له‌سه‌ر موچه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ دایناوه‌، تێكده‌چێت".



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 مانگ پێشتر - Jun 15 2018 8:37AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.