هەواڵ
دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكان لەپێش جەژن ئاشكرا دەكرێت.. "پێشمەرگەو ناوخۆ جیاوازە"
لەپێش جەژنی رەمەزان، وەزارەتی دارایی هەرێم موچەی تەواوی وەزارەتە مەدەنیەكان دابەشدەكات و بەپێی زانیارییەكانی SNNیش، موچەی پێشمەرگەو ناوخۆ و خانەنشینی دەكەوێتە دوای جەژن، بەرپرسێكی یەكێتیی مامۆستایانیش روونكردنەوە لەسەر موچەی پەروەردە دەدات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە دەست SNN كەوتووە، ئەو وەزارەتە پلانی هەیە بەر لە جەژنی رەمەزان، موچەی مانگی 3ی تەواوی وەزارەتە مەدەنییەكان دابەش بكات.

ئەوەش روونكراوەتەوە، هەرچەندە بەپێی خشتەی دوو مانگی رابردوو، لە رۆژانی (5 بۆ 6)ی هەموو مانگێك دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات، بەڵام پێدەچێت دابەشكردنەكە پێشبخرێت بۆئەوەی لەماوەی كەمتر لە 10 رۆژدا، موچەی تەواوی وەزارەتە مەدەنیەكان دابەشبكرێت.
لەزانیاراییەكاندا هاتووە، تەنها دابەشكردنی موچەی وەزارەتە ئەمنییەكان (پێشمەرگە، ناوخۆ و دەزگای ئاسایش) و خانەنشینی دەكەوێتە دوای جەژنەوە.

لەو بارەیەشەوە، عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، بە SNNی راگەیاند: بەپێی خشتەی مانگەكانی رابردوو، لە رۆژانی (5 بۆ 6)ی مانگی داهاتوو، دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندروستی دەستپێدەكات.


SNN:

ئەركان جەبار

 مانگ پێشتر - May 25 2018 10:22AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.