هەواڵ
مەترسییەك لەسەر گەڕانەوەی كوردانی خورماتوو ئاشكرادەكرێت
سەرباری نەبوونی دڵنیایی لەسەر ژیانیان، بەشێك لەئاوارەكانی خورماتوو دەگەڕێنەوەو بەرپرسێكی یەكێتیش هۆكاری گەڕانەوەیان ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت: "تا ئێستا هیچ كەسێك قەرەبوو نەكراوەتەوەو بەبێ ڕێككەوتنیش، ناكرێت هاوڵاتیان بگەڕێنەوە".

حەسەن بارام، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی خورماتووی یەكێتی، بەSNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا سەرەڕای هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاساییكردنەوەی دۆخی خورماتوو، هیچ ڕێكەوتنێك نەكراوەو بەبێ ڕێكەوتنیش ناكرێت ئەو كوردانەی لەدوای هاتنی حەشدی شەعبییەوە ئاوارە بوون، بگەڕێنەوە شارەكەیان.

وتیشی:" دەبێت داواكارییەكانی وەك قەرەبوكردنەوەی هاوڵاتیانی كورد، پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش بۆ دۆسیەی ئەمنی و دانانەوەی بەرپرسانی كورد لە فەرمانگەكانی خورماتوو، جێبەجێ بكرێن و دۆخەكەش ئاسایی بكرێتەوە، ئەوەش بەبێ ڕێكەوتن ناكرێت".

سەبارەت بەگەڕانەوەی ئاوارەكانیش، حەسەن بارام ئاشكرایكرد لەئێستادا كە هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا ڕەوانەی خورماتوو كراوە، لەهەندێك شوێن ئەو هێزە ڕاوەڕوتیان دەستپێكردووە، هاوڵاتیانیش لەترسی ئەوەی ماڵەكانیان تاڵان نەكرێت و داگیرنەكرێت، گەڕاونەتەوە.

لەبارەی ئەركەكانی ئەو هێزەی رەوانەی قەزاكە كراوە، وتی: "ڕێگریان كردوە حەشدی توركمانی بچنە ناوچە كوردییەكان و سوتاندنی ماڵە كوردەكان، بەڵام ئەگەر سبەینێ بگەڕێنەوە ئەوا حەشد دووبارە دەگەڕێتەوەو پێویستە بەر لەهەرشتێك ڕێكەوتن بكرێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  3 مانگ پێشتر - Jan 13 2018 11:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.